
خەبات- دانا بۆتانی:
كەلسوم ئەحمەد مەحمود كاندیدی ژمارە 51 لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی 1991 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان بەشی زمانی عەرەبی لە هەولێر بەدەست هێناوە و ئێستا بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانە لە سنووری پەروەدەی بنەسڵاوە و کارگێڕی ناوچەی زانست سەربە لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
لە دیدارێكی كورتی ڕۆژنامەی خەباتدا، كەلسوم ئەحمەد مەحمود كاندیدی ژمارە 51 لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنیا لیستی پارتێكی سیاسی نییە، بەڵكو لیستی هەموو شۆڕش و بەرخودانەکانی کوردە، لیستی قارەمانان و ئازادییەكانە، لیستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەکەمانە، لیستی پاراستنی مافی سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاكانە، لیستی هەموو ئەو كەسانەیە لەم هەرێمە بە ئارامیی و ئازادی دەژین، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەنوێبوونەوە دایە و بەردەوام لەپێناو بەدەستهێنانی مافی تاکەکانی کۆمەڵگا خەبات دەكات.
كەلسوم ئەحمەد مەحمود كاندیدی ژمارە 51 لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕۆژنامەی خەبات دەشڵێت: من ژمارەکەم 51ـە لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە دەنگدەران دەكەم دەنگم پێبدەن، بۆ ئەوەی لەپێناو بەدەستهێنانی مافی منداڵان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتانی وڵاتەکەم لە خوولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كاربكەم، مەبەستمە بە جۆرێك لە پەرلەمان كاربكەم، ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی لای منداڵان و گەنجانی كورد بەهێز بكەم و بتوانم هەستی نیشتیمانپەروەریی لەلای تاكی كورد بەهێزتر بكەم.
كاندیدی ژمارە 51 لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتیشی: سێكتەری پەروەردە و فێركردن گرنگترین سێكتەری كاركردنە بۆ پەرلەمانتار، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا و ئاییندەی وڵاتەكەمانەوە هەیە، بۆیە بە گرنگی دەزانم كە كەسانی تایبەتمەند بەم بوارە بڕۆنە پەرلەمان و كار لەسەر بەرنامەی كاری لیستەكەمان بكەین، چونكە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگییەكی تەواو بە سێكتەری پەروەردە داوە و بەو ئامانجەش كار دەكات كە ئاییندەی وڵاتەكەمان گەشاوەتر بێت لەوەی ئێستا، من كاندیدی ژمارە 51ـم لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هەموو توانایەكمەوە هەوڵدەدەم بەرنامەی كاری لیستەكەم بخەمە بواری جێبەجێكردنەوە و ئیش بۆ باشتركردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەدە بكەم.
كەلسوم ئەحمەد مەحمود كاندیدی ژمارە 51 لە لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوایین قسەكانی بۆ رۆژنامەی خەبات گوتی: سەركەوتنی لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەركەوتنی تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانییە، پارتی هەمیشە هەوڵیداوە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت و دانیشتووانی هەرێمەكەشمان لە خۆشگوزەرانی و ئارامییدا بژین.