
خەبات: تریفە ئازاد
سارا مام وسو دزەیی كچی شەهیدی فەرماندە مام وسو دزەیی و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەی دەشتی هەولێر لە پەناهەندەیی لە دایکبووەو لە ئێستادا كاندیدی ژمارە 27ـی لیستی 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە .
سارا مام وسو دزەیی كاندیدی ژمارە 27ـی لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات دەڵێت: لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی هەمووانە ئەو لیستەیە کە دەتوانێت لە ئێستا و ئایندەدا ببێتە داکۆکیکاری ماف و ئیمتیازاتی خەڵکی کوردستان، وەک چۆن لە رابردووشدا پارێزەری مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بووە، چونکە لیستی ژمارە 190 لیستی کەسوكار و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی کوردستانە، بە رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بۆیە لای من ئەم لیستە بە پارێزەر و داکۆکیکاری کوردستانیان دەزانم و خۆم لەو لیستە كاندید كردووە.
كاندیدی ژمارە 27ـی لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەشڵێت: ئامانج و دروشمی من لە چوارچێوەی بەرنامە و کارنامەی لیستی 190ـی پارتیمانە و بەڵێنی من بەڵێنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو لیستەی بە رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ خزمەتکردنی کوردستان كار دەكات و هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە ئارامیی و خۆشگوزرانی بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، ئەگەر دەنگدەرانی كوردستان لە بازنەی هەولێر دەنگم پێ بدەن، وەک کچە شەهیدێک داکۆکیکاری ماف و ئیمتیازاتی خانەوادەی شەهیدان دەبم و كاردەكەم بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان، هاوكات وەک خوشکە پێشمەرگەیەك هەردەم داکۆکیکار دەبم لە ماف و ئیمتیازاتی برا پێشمەرگەکانم، وەک مامۆستایەکیش هەردەم پاڵپشتی مامۆستایان دەبم بۆ گەیشتن بە مافەکانیان و پەرەپێدانی زیاتری کەرتی پەروەردە و فەراهەمکردنی خوێندن و پەروەردە بۆ تەواوی منداڵانی کوردستان .
سارا مام وسو دزەیی كاندیدی ژمارە 27ـی لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: هەوڵدان بۆ دەستبەرکردنی ژینگەیەکی پاک بۆ کوردستانییان و بایەخدان بە ژینگەی کوردستان ئامانجێکی دێكەی ئێمەیە و کاری بۆ دەکەین.
كاندیدی ژمارە 27ـی لیستی ژمارە 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: بێگومان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە رێگای دەرچوونی یاسای دروست و دیراسەکراو و لە رێگای فراکسۆنی پارتیمانەوە کارمان دەرکردنی یاسای پێویست و لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبێت، وەکو چۆن پێشمەرگەیەک داکۆکی لە خاکی کوردستان دەکات ئەرکی ئێمەش دەبێت بە یاسا تەواوی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵکی کوردستان دابین و پارێزراو بکەین و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بپارێزین، چونکە روونە پارتیمان لە رابردوو و ئێستا و ئایندەدا تاکە حزبە کە بتوانێت لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان کار بکات و ماف و ئیمتیازاتەکانیان بپارێزێ.