سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ كردنهوهى خولى تۆپی پێی ئهستێرهكانى عێراق له شارى دهۆك، ڕایگەیاند، “بەخێراهتنی میوانەکانی بەغدا دەکەین و خۆشحاڵم لەم بۆنە وەرزشییەدا ئامادەم.”
(هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئاهەنگی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراق، ڕایگەیاند، “ئەم بۆنەیە یەکەم جارە بەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت و زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەم بۆنە وەرزشییەدا بەشدارم.”
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەخێراهتنی هەموو میوانەکان دەکات و هیوادارە هەموو لایەک ئێوارەیەکی خۆشیان هەبێت.
هاوکات سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، هیوای خواست یانەی دهۆک و زەورا ئەم شەو یارییەکی خۆش پێشکەش بکەن و بە دڵی هەمووان بێت، گوتیشی: هەر سەرکەوتوو بن.












