خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- سالار جەمیل، میوزیكژه‌نێكی دیاری شاری دهۆک و نێو هونه‌ری كوردییه، له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا بۆ خەبات باس له‌ئه‌زموون و ژیانی هونەریی خۆی دەکات لە نێو ئەم بوارەدا.
*میوزیك چی به تۆ به‌خشیوه و كام ئامێری میوزیك لای تۆ خۆشه‌ویسته؟
میوزیك زۆر گۆڕانكاریی له ژیانی مندا كردووه، هه‌ستێكی ئارام و جوانییه‌كی بێوێنه‌ی به‌من به‌خشیوە، هه‌ر مرۆڤێك تێكه‌ڵ به‌میوزیك بێت ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته نێو جیهانێكی جیاواز و هه‌میشه دوور ده‌بێت له زۆربه‌ی ئازارەكانی ژیان و جه‌نجاڵی نێو كۆمه‌ڵگە، ئه‌و ئامێره‌ی كه‌لای من زۆر خۆشه‌ویسته و به‌رده‌وام ده‌یژه‌نم ئامێری كه‌مانجه‌یە، پێموایه ئامێرێكی سه‌ره‌كی و هه‌ستبزوێنه، هه‌رچه‌نده ئامێری عود و پیانۆش ده‌ژه‌نم، به‌ڵام كه‌مانجه لای من تایبەتە.
*زیاتر ئاواز و میوزیكی بیانی لەنێو هونه‌ری كوردیدا ده‌رده‌كه‌وێت هۆكاری ئه‌مه چییە؟
به‌داخه‌وه ئێستا میوزیك و ئاوازی بیانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر میوزیك و ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردی كردووه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ گشت هونه‌رمه‌ندانی كورد، به‌ڵام زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێستا به‌هونه‌رێكی بێ تام و چێژ و بێ مانا ده‌ردەكه‌ون، نه میلۆدی، نه تێكستێكی له‌بار و گونجاویان هه‌یه و دوورن له ئاواز و میوزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه خۆیان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی مۆدێرن و سه‌رده‌می ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا وانییه، بەڵکو هونه‌رێكی لاواز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
*په‌یمانگە و كۆلێژە هونه‌رییه‌كان بوونه‌ته شوێنێكی باشی ئه‌كادیمی بۆ پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندی سه‌ركه‌توو؟
به‌داخه‌وه وه‌ك پێوست نه‌یانتوانیوه هونه‌رمه‌ندی باش پێبگه‌یەنن، به تایبه‌ت له بواری میوزیكژه‌نیدا، زیاتر كار له‌سه‌ر ڕێگەكانی نه‌زه‌ری ده‌كه‌ن نه‌ك عه‌مه‌لی، بۆیه زۆربه‌ی میوزیكژه‌نه‌كان خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ زیاتر فێربوون و پێشكه‌وتنیان كه خۆم یه‌ك له‌وانه بووم.
*زۆرێك له‌میوزیكژه‌نه‌كان ئاوازی چاك داده‌نێن ئه‌ی تۆ؟
گرنگه بۆ میوزیكژه‌ن كاری ئاوازدانان بکات، چونكه میوزیكژه‌ن زیاتر تێكه‌ڵ به ناخی ئه‌و هه‌سته‌یه كه له‌نێوان مرۆڤ و میوزیكدا هه‌یه و زیاتر ده‌توانێت وشه‌كان تێكه‌ڵی ناخی میوزیك بكات و ئاوازی نوێی بۆ دابنێت، به‌ڵام تا ئێستا كاری ئاواز دانانم نه‌كردووه، به‌ڵام له به‌رنامه‌م دایه هه‌ندێ ئاوازی نوێ دابنێم و پێشكه‌ش بە هونه‌رمه‌ندانی بكه‌م.