خەبات: پەریهان عومەر:- مینا مەحمود، خانمە شێوەکارێکی گەرمیانە، بەشی کارگێری کاری خوێندووە لە زانکوی جیهان و دەستێکی باشی لەهونەری شێوەکاریدا هەیە. تا ئێستا بەشداری لە دوو پێشانگە کردووە. وەک خۆی دەڵێت: هونەری شێوەکاری خولیایی منداڵی بووە و هەتا ئێستا لەگەڵی بەردەوامە. وێنە کێش مینا مەحمود لە لێدوانێکی بۆ (خەبات) باس لە کاری وێنە کێشان دەکات.

ئەو خانمە شێوەکارە دەڵێت: هەوڵمداوە هەموو جۆرە وێنەکێشانێک فێربم وەک: ( تەشکیلی، واقعی، گوزارشتکردن، زەخرەفە) هەروەها بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڕەنگانە وەک ( ڕەنگى زەیتی، ئاوی، ئەکریلک، فەحەم)کە هەر یەکێک تایبەتمەندی خۆی لەکارەمانمدا هەیە. هەروەها ئەو شێوەکارە دەڵێت: بەکارهێنانی ( قوماش، بەرد، کاغەز و چەندین شتی تریکە بۆ ناو تابڵۆ )کانمدا بوونی هەیە.

لە کاری دەستیش کارمکردووە، وەک: وێنە کردن لەسەر قاپ و فنجان، مینا لەم دیدارەدا زیاتر بۆمان دواو گوتی: بۆ ماوەیەکی کاتی مامۆستای ئارت بووم، حەزم دەکرد قوتابییەکانم ئەو هونەرە لەناخیاندا چەکەرە بکات و فێرببن، هەروەها لەبارەی لایەنی ماددی گوتی: ئەگەر بێت و باس لە فرۆشتنی تابلۆکانم بکەم، ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕێگەی ئۆنلاین تابلۆکانم دەفرۆشت، بەڵام ئێستا وازم لە فرۆشتنیان هێناوە.

هەروەها باس لە کاتی درووستکردنی وێنە کێشانی خۆی دەکات دەڵێت: بەپێی کات و قەبارەی تابلۆکانم کاردەکەم. تابلۆ هەیە کاتی زۆر دەوێ لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام ئەگەر تابلۆکە بچووک بێت ئەوە ماوەی درووستکردنی کەمترە، وێنەکێشانیش مێشکی ئارام و هێمنی دەوێت.