وەزارەتی دارایی عێراق، دوای تێپەڕینی 57 ڕۆژ بەسەر نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی بەشێكی دیكەی تەمویلی مووچەی دەركرد.

بەپێی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 27/8/2024)، وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 550 ملیار دیناری وەكوو بەشێكی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی حەوت خەرج كرد.

37 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، كەچی حكوومەتی فیدڕاڵی بەبێ هیچ پاساوێك، هێشتا مووچەی نەناردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان  وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.