شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  دووشەممە، 26-08-2024، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە، “ئەمڕۆ فەرمان بدات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان”.

بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵلا، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە “هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا:

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەگەل بەرێز سەرۆکوەزیرانی عیراق محەممەد شیاع سوودانی گفتوگۆمان کرد و بڕیاری دا ئەمرۆ تەوجیه بدات بەسەرف کردنی موچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی 7 و هەفتەی داهاتوو مانگی 8 سەرف بکرێت، وەلەبارەی ئەو گرفتانەی وەزارەتی دارایی ئیتحادی دروستی کردوە بەبرینی موچەی چەند توێژێک لەبەر چەند هۆکارێک پێشنیارمان کرد.

ئەوانەی دوو جار ناویان هاتوە ئەوانەن کەفەرمانبەرن لەهەرێم و موچەی چاودێری کۆمەلایەتیان هەیە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی کاری ئیتحادی بکریت بۆ ئەوەی موچەیان ببریت نەک بڕینی موچەکانیان کە سەربە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها لەبارەی ئەوانەی بایومەتریان نەکردوە بە سەرۆک ورزیرانم راگەیاند ئەوەی بایومەتری نەکردوە مانای ئەوە نییە وجودی نییە و نابێت موچەکانیان ببڕن هاوشێوەی ئەوان لەحکومەتی ئیتحادیش هەیە و بایومەتریان نەکردوە

بۆ ئەو مەبەستە پێشنیارمان کرد گشتاندنێک بکریت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی ئیتحادی و هەریم کە دەبێت ئەو پرۆسە لەماوەی ئەوەندە مانگە تەواو بکریت بەپێچەوانەوە موچەکانیان ببرن ، نەک ئەوەی لەئیستاوە ببریت ، وەباسمان لەوە کرد حکومەتی هەریم لەو پرۆسەیە زۆر خێرایەو لەسەرەتای ساڵەوە لە کۆی 600 هەزار فەرمانبەر کەمابون و بایومەتریان نەکردبو ئیستا تەنها 100 هەزار ماوەو پرۆسەکەش بەردەوامە ، بەسوپاسەوە وتی هەردوو پێشنیارم لاپەسەندەو کاری لەسەر دەکەین.

دڵنیابن هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە دەیخەینە گەر بۆ ئەوەی بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمیزاجی شەخسی وەزیرێک یان کەسێک دەربکەین و بچێتە چوارچێوەی دامەزراوەی فەرمی هەردوو حکومەت و یاسا بەرکارەکان .