وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له باره‌ی بایۆمه‌تری خانه‌نشنانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ر خانه‌نشینێك بایۆمه‌تری نه‌كات مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
1- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە،پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.
2- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
3- هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٦/٨/٢٠٢٤










