خەبات: پەریهان عومەر:- شێوه‌كار و دیزاینه‌ر ڤارین سالار، خه‌ونی به‌رده‌وامی كاری هونه‌رییە، پێی وایە شێوه‌كار به چه‌ند تابلۆیه‌ك نابێته هونه‌رمه‌ند، وه‌ك كوردێك بەشداربووە له‌چەند كارێكی هاوبه‌شی هونه‌ری له ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا، لە دیمانەیەکدا بۆ (خەبات) باس لەكاری شێوه‌كاری و كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات.
*خه‌ونی تۆ له‌بواری هونه‌ری وێنه‌كێشان چییه؟
خه‌ونی من ناساندنی هونه‌ره‌كه‌مە به وڵاتانی دونیا نه‌ك ته‌نیا له كوردستان، سوپاس بۆ خوا تا ئاستێک توانیوومه خه‌ونه‌كه‌م به‌دی بێنم، له ساڵی (2019) له ئیمارات له پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی نێوده‌وڵه‌تی كه 25 وڵات تیایدا به‌شداربوون، منیش وه‌ك كچه كوردێك به‌شدار بووم، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ له ئه‌مه‌ریكا له پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی شێوه‌كاری به‌شدار بووم.
*خاوه‌نی چه‌ند تابلۆی هونه‌ریی خۆتی؟
تۆ كاتێك له بواری هونه‌ر كارده‌كه‌یت چه‌ند كارێك ناكه‌یت، تۆ به‌گشتی خاوه‌نی هونه‌ره‌كه‌ی خۆتی، چونكه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌یت، خه‌ونی من هونه‌ر بووه، به‌رده‌وام كاری هونه‌ریش ده‌كه‌م، شێوه‌كار به چه‌ند تابلۆیه‌ك نابێته هونه‌رمه‌ند، به ڕێژه‌یه‌كی زۆریش نابێته هونه‌رمه‌ند كه له بواری هونه‌ری كاریكرد، پێویسته كاری جوان و پڕۆفیشناڵ بكه‌یت، بۆیه كاره‌كانم به مه‌زه‌نده دیار نییه چه‌نده.
*هیچ تابلۆیه‌كتان هه‌یه فرۆشتنی له‌سه‌ر نه‌بێت و تایبه‌ت بێت له‌لاتان؟
ئه‌و تابلۆیانه‌ی كێشاومن هه‌مووی ده‌ربڕینی ناخ و هه‌ستی خۆمه، پارچه‌یه‌كن له ڕۆحی خۆم و هه‌موویان تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه، بۆیه ناتوانم بڵێم به ته‌نیا ئه‌و تابلۆیه تایبه‌ته له‌لام، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌وڵم بۆی داوه هونه‌ره‌كه‌م به دنیا بگه‌یه‌نم، ئه‌و تابلۆیانه‌م بوون كه له ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا به‌شداریم پێكردن، ئه‌و تابلۆیانه منیان گه‌یانده دنیای ده‌ره‌وه.
*چ شتێك سه‌رنجت به‌لای ئه‌و تابلۆیانه راده‌كێشێت؟
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و سه‌رنجی راكێشاوم و وام لێده‌كات زیاتر هه‌وڵبده‌م، ئه‌وه‌یه كه ڤارین هه‌م شێوه‌كاره و هه‌م دیزاینه‌ره، له بواری كولتووری جلوبه‌رگی كوردی هه‌وڵمداوه تێهه‌ڵكێشێكی هونه‌ری درووست بكه‌م، واته له نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و وێنه‌كێشان و هه‌م كاری دیزاینی نه‌خشانی هونه‌ری كاری ده‌ستی له‌سه‌ر جلوبه‌رگی كوردی، تێهه‌ڵكێش له نێوان هه‌ردوو هونه‌ره‌كه درووست بكه‌م و خۆمیان تێدا بدۆزمه‌وه.