پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی بەرگریکاری خولی ئینگلیزی، سەرسام دەبیت بە یەك لە بەهرەكانی ئەكادیمیای یانەی چێڵسی و داوا دەكات سەری بخەن بۆ تیپی یەكەم، بەمەش مان سیتی گرێبەستێکی کۆتایی پێهێنا بە گواستنەوەی ئەو بەهرەمەندەی کە لە ئەکادیمیای چێڵسیەوە پێگەیشتووە، ڕایان ماسیادۆ، کە بڕیاریدا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا ئەکادیمیای تیپی مان سیتی بەجێبهێڵێت بچێتە سەرەوە بۆ تیپی یەكەمی مانچستەر سیتی، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆكی بۆندەكە بڵاونەكراوەتەوە.