پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دانی بەوەدانا کە سەرسامە بە لامین یامال یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە.
پیپ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو پاڵەوانێتییە سەرکەوتووەی ئەورووپا کە ئیسپانیا ناسناوەکەی بەدەستهێنا، سەرسام بوو بە یامال و گوتی: کاتێک ڕۆدری لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەڕایەوە پرسیاری یامالی لێدەکەم و ئەویش شتی نایابم پێدەڵێت، دەبینیت ئەگەر لەم تەمەنەدا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یاری بۆ بەرشەلۆنە بکەیت و دواتر بچیتە هەڵبژاردەی نیشتمانی و یاری بکەیت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە تۆ یاریزانێکی تایبەتیت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک چاڤی یەکەم یاری خۆی پێبەخشی، لەبەر ئەوە بوو کە شتێکی جیاوازی لەخۆیدا بینی جیاواز لەوانی تر، هیوادارین کاتێک تەمەنی دەبێتە 25 ساڵ لێی بێزار نەبین، ئەمە ئەو جۆرە شتەیە کە ڕوودەدات، چونکە ئەو… چاوەڕوانییەکان لەسەری زۆر زۆرن”.