دوای كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ئەمەریکا بڕیاریدا کە (١٢) کەشتی جەنگی لە ناوچەی كەنداو و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیر بکات.

بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە” بەهۆی گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، لە ئەنجامی کوشتنی ئیماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا ١٢ کەشتی جەنگی لە کەندا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیربکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیرکراون، بریتین لە کەشتی فڕۆکە هەڵگری (یو ئێس ئێس تیۆدۆر ڕۆزفڵت) و تیمەکانی هێرشبەری (ئاوی و وشکانی) کە زیاتر لە (٤٠٠٠) سەربازی دەریایی و کەشتیوانی لە خۆگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەشتی جەنگانەی کە لە دەریای سوور جێگیر بوون ئۆپەراسیۆن دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجام دەدەن، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.