كەمانچەژەن دلڤین ئیبراهیم

خەبات: کەنار جەمال -مۆسکۆ:- دلڤین ئیبراهیم فليت، کچە کەمانچەژەنێکی کوردی خەڵکی کازاخسانە، لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک لە ڤێنیسیای ئیتالیا بەشداریکردووە و پلەی دووەم و خەڵاتی گران پری پێشبڕکێکەی بە دەستهێناوە، ڕۆژی 4 تا 11ی تەممووز پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک لە ڤێنیسیای ئیتالیا کە بە شوێنی سەرهەڵدانی کەمانچە ناودەبرێت و بەهێزترین فێرتۆسۆ لە جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن، بەڕێوەچوو. لە پێشبڕکێکەدا ئەندامانی لیژنەی داوەری لە ئیتالیا و ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپا و دەیان میوزیکژەن لە وڵاتی جیاجیاوە هاوشانی دلڤین بەشداریانکردبوو، بەڵام دلڤین بە ژەنینی کەمانچە، پلەی دووەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێناو لە لایەن فیستیڤاڵەوە خەڵاتی گران پری لە ئامێری کەمانچە پێبەخشرا.