دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی7ی2024،  پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی هەر سێ لقی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کرد.

بە گوێرەی ڕێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر لیستێکی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکە هەبێت و پارتیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە 191 کاندیدی هەیە.

دابەشکاریی کاندیدەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت له‌ هەولێر 64کاندیدی هه‌یه‌ و له‌ دهۆك 48 كاندید و له‌ سلێمانی72  و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 6 كاندید هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا تیایدا هه‌ولێر 34كورسی به‌ركه‌وتووه‌ و سلێمانی38 كورسی و دهۆك 25 كورسی و هه‌ڵه‌بجه‌ 3كورسی به‌رده‌كه‌وێت.

 جێی باسه‌ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

دابەشکاریی کاندیدەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:

1.  هەولێر: 64 کاندید

2.  دهۆک: 48 کاندید

3.  سلێمانی: 72 کاندید

4.  هەڵەبجە: شەش کاندید

ڕۆژی 20-05-2024، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆی 100 کورسی، پێنج کورسیی پەرلەمانى کوردستانی بۆ کۆتاى پێکهاتەکان تەرخان کرد و ژمارەی کورسییە گشتییەکانیشی کەم کردەوە.

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: 32 کورسی

2.  سلێمانی: 36 کورسی

3.  دهۆک: 24 کورسی

4.  هەڵەبجە: سێ کورسی

(کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: دوو کورسی

2.  سلێمانی: دوو کورسی

3.  دهۆک: یەک کورسی

4.  هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)