وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات، تا 48 سەعاتی تر پارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
باس لەوەش كراوە، لە 48 سەعاتی داهاتوو پارەكە رادەستی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج لە كاتێكدایە، ماوەی 20 ڕۆژە لیستی مووچەی هێزە تەناهییەكانی كوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقە و بڕیاری خەرجكردنی نادات.