مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە دوا وێستگەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند كە كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوونە و هەمووان چاوەڕێی ئەنجامەكان دەكەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، ڕای گەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندییەکی باشمان هەیە و ئەوانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەربڕیوە.
مەسرور بارزانی گوتیشی: “کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و هەموومان چاوەڕێی ئەنجامەکان دەکەین، هیوادارین لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بن.”