ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان لەبەغدا له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا.

هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیداری دەوڵەت و کارنامەی وەزاری حکوومەتی فیدراڵ.