دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ دادبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داخرا.
وابڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-05-2024، یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ دادبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی سێشەممە، 21-05-2024 دواخرا.
لەبارەی هۆی دواخستنی دانیشتنەکە، ئەیاد کاکەیی، پارێزەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندوه ، دوو لە دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی لە مۆڵەت دان، بۆیە دادگا بڕیاری دا دانیشتنەکە دوابخات.