مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یانەی میامی، ڕایدەگەیەنێت لەوەتەی لە ئه‌ورووپاوە چۆتە ئەمەریكا، دەروونی ئاسوودەیە و دوورە لە ژاوەژاوی سۆشیال میدیا.
مێسی ڕایدەگەیەنێت كە هەرچەندە ئەوكاتەی له‌ یانەی بەرشلۆنە یاری دەكرد، زۆر گوێی بە میدیاكان نەدەدا، بەڵام ئەو ژاوە ژاوەی لەسەری هەبوو، ناڕەحەتی كردبوو، مێسی دەڵێت: ئێستا زۆر ئاسوودەم، چونكە لە ژاوەژاوی میدیاكان دوورم، من پێویستم بە قۆناغێكی لەمشێوەیە هەبوو، بۆیە بڕیارەكەم درووست بوو كاتێك چوومە یانەی ئینتەر میامی لە ئەمەریكا.