خەبات- بەرهەم شێخ عزەدین
دوو ئەندامی چالاکی گرووپ یشاخەوانی پیرەمەگروون( هاوتا جه‌بار سۆفی) و (عوسمان عەبدولکەریم) گەشتێکی سەخت و پڕ لەسەرکێشیان بۆ زنجیرەی چیایی پیرەمەگروون كرد، عوسمان شاخەوان بە خەباتی گوت: گەشتەکە جیاوازبوو لە هەموو ئەو گەشتانەی کە پێشتر کراون بۆ زنجیرە چیای پیرەمەگروون بۆ سوود وەرگرتن لە هونەری شاخەوانی و بەکارهێنانی هەموو ئەو زانستانەی پێشتر لە گرووپ فێری بوون ، لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە لە گوندی زێوێوە دەستمان بە گەشتەکە کرد و توانیمان بگەینە (پێنج لوتکە)کە هەر یەکە لە لوتکەکانی (چایەر ــ گوێزە ژمێر ــ ڕیقنەسپی ــ شاخە ڕووخاو ــ کونە بەفر) دواتر لە بەشی مێرگەپان و دۆڵی ڕەنووی گەورە دابەزین و کۆتاییمان بەگەشتەکەکەمان هێنا. گوتیشی: بەم چالاکییە توانیمان کارو چالاکییەکانمان جوانتر بکەین.