موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد كە ناوی رەوتەكەی گۆڕی بۆ (رەوتی نیشتمانیی شیعە).
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11/4/2024، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) تویتەری پێشوو، رایگەیاند کە ناوی رەوستی سەدری گۆڕیوە بۆ (رەوتی نیشتمانیی شیعە).
چاودێرانی سیاسی وای بۆ دەچن کە سەدر بە گۆڕینی ناوی رەوتەکەی جارێکی تر دەگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی، کە لە ساڵی 2022ەوە کشانەوەی رەوتەکەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق راگەیاندبوو.
