خەبات:مەریوان نەقشبەندی:- لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ڕایگە‌یاند، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕین جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به دیموكراسییانه هه‌ڵبژاردن بكات و ھیچ کەس ئەوەندەی پارتی پەرۆش نییە بۆ ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992 تاوه‌كو دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، پێشه‌نگ و له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه بۆیە ھیچ مەنتقێکی تێدا نییە بڵێن پارتی نایەوێ ھەڵبژاردن بکرێ، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، پارتی به‌رده‌وام جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ده‌بێت پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان دیموكراسییانه بێت. ناوبراو گوتیشی: پارتی له دوو ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌كیترین لایه‌نی سیاسی بوو كه پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات بەڕێز عەلی حسێن باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش شایه‌دن پارتی هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه هۆكار بووه كه ئه‌جێندای دیكه‌ی تێكه‌ڵ به هه‌ڵبژاردن كردووه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ڕوونیشی كرده‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فافه و گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان بكات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و ڕێگه نه‌درێت به تێكه‌ڵكردنی ئه‌جێندای هه‌رێمی به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن كه دیزاینی پێشوه‌خته‌ی بۆ كراوه، ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌جێندای عێراقی و هه‌رێمی، په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كه شوێنی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌شی گوت، “دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌زاران ده‌نگده‌ری كورد نه‌خاسمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، په‌یامێكی تێدایه كه دیزاینێكی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دانراوه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ئایینده‌ی پڕۆسه سیاسییه‌كه‌یدا نییه و بۆ لێدانه له هه‌رێمی كوردستان و به‌ئامانجگرتنی پارتییه به‌و پێیه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئه‌زموونی كوردستانن.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایش تێگه‌یشتنیان بۆ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و شێوه سه‌پێندراوه‌ی له ئارادایه و پارتی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه. ناوبراو گوتیشی: لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌بێت هه‌ڵوێستی جیاواز له پارتی نیشان بده‌ن.