قائیمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە ” لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنوێنییەكان، 10 وێستگەی بەنزین “بەنزینخانە” لەهەولێر داخران و سزا دران”.

قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم پشكنینە لەناكاوەیان لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام داوە بۆ ١٠٠ بەنزینخانە و پشكنینەكان لە ماوەی نێوان ١٨ ٢ ی شوبات  ئەنجام دراون.

لیستی ئەو ١٠ بەنزینخانەی كە داخراون و لەلایەن قائیمقامیەتی هەولێرەوە ناوەكانیان بڵاو كراوەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:

-وێستگەی هێز

– وێستگەی زریج

-وێستگەی کوردستان/قوشتەپە

-وێستگەی گارە

-وێستگەی مەڕوان

-وێستگەی هێمن

-وێستگەی دڵنیا

وێستگەی گردە ڕەشە

-وێستگەی شوان

-وێستگەی ڕەنج / خەبات