سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.
رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە پرسەنامەیەکدا بۆ سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.
نوری مالیکی لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردوو: “داوا لە خوای گەورە دەکەین رەحمەتی خۆی بەسەر کۆچکردوو ببارێنێت و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت”.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ (ههینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سهرۆك بارزانی به نهخۆشی كۆچی دوایی كرد.
یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی سبهی (شەممە 24ی شوباتی 2024)، لە هۆڵی بۆنەکان لە شارۆچکەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.