بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی

به‌وپه‌ڕیی خه‌مناكییه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ی خوشکی جەنابتان، كه‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و داواكارین له‌ خودای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دواهه‌مین خه‌می ئێوه‌ی هێژا و خانەوادەی بەڕێزتان و هه‌مووان بێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 ۲۳ی شوباتی ۲٠۲٤