بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مەلا مستەفا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا)ی خوشکی بەڕێزتان، نیگەران و دڵگران بووم.

بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و ھەموو ئازیزانی خاتوو زەکیا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەواییش بە جەنابتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران