حکوومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، 320 هەزار دۆلار خول و هاوكاری پێشمەرگە تەرخان دەكات، وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت: “هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆڵ و پشتیوانی به‌رده‌وامیان له مه‌شق و راهێنان و راوێژكاری سه‌ربازی، بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هەیە.”
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستپێکردنی خولی راهێنان لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنیی و تەکنیکیەکانی میدیای سەربازی، بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی هەردوو فیرقەی سەربازی و لیواکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی کرایەوە.”
ئاماژە بەوە كراوە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: “له ماوه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ تیمی باڵای وه‌زاره‌ت وه‌كو تیمێكی یه‌كگرتوو، هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازی و ریفۆرمی سه‌ربازی به‌رده‌وامه، هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێمه بۆ پرسه جۆره به‌جۆره‌كانی پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان، رۆڵێكی گرنگ وكاراو پڕ بایه‌خ ده‌گێڕن.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، كه په‌یوه‌سته به پێشخستنی بواری راگەیاندنی سه‌ربازی له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تمان، هه‌وڵێكی ستراتیژیانه‌ی باشه و رۆڵی ده‌بێت له سه‌ركه‌وتنی پڕۆسەی چاکسازییدا.”
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: “سوپاسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كورستان و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته دەكه‌م، كه جێ په‌نجه‌یان به‌سه‌رگه‌شه‌سه‌ندنی بواره جیاجیاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاره.”
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستە ڕوو: “هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆڵ و پشتیوانی به‌رده‌وامیان له مه‌شق و راهێنان، راوێژكاری سه‌ربازی، هاوكاری لۆجیستی، پزیشكی، خوێندنی باڵا‌و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراجۆرله‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بونیادتنان و رۆڵیان له‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی، رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ریشیان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستان هه‌بووه. ئه‌مه‌ش مایه‌ی سوپاس و ستایشی زۆری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.”
بەپێی راگەیاندراوەكە لیوا عوسمان محەمەد موستەفا، بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی، لە بارەی ناوەڕۆکی خولەکە و گرنگی بۆ ئێستای راگەیاندنی وەزارەت رایگەیاند: ئەم هەنگاوەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەرز دەنرخێنن، کە دبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە و ئاشنابوون بە تەکنیکە نوێیەکانی سەردەم و میدیای سەربازی بە دیاریکراوی.”
کۆلۆنێڵ ئەلیکسندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “لەم خولەدا وەکوو هەنگاوی یەکەم 30 پێشمەرگە لە راگەیاندنی فیرقە و لیواکان بەشدارن و لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە پێداویستی تەکنیکی میدیایی نوێ بۆ هەر یەک لەبەشداربووان ئامادەکراوە، کە بەشێوەیەکی گشتیی بڕی 320هەزار دۆلار لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ ئەم هەنگاوە دابینکراوە.”
گوتیشی: “لە لایەن ژمارەیەک مامۆستای تایبەتمەندی بواری راگەیاندنی سەربازیی، کە لە ئەڵمانیاوە هاتوون، مەشق و راهێنان بە بەشداربووانی خولەکە دەکرێت.”