دووشەممە 12شوبات2024 لەژێر چاودێری شازادە سعود بن نایف كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەكنۆژیای نەوت (IPTC) لە شانشینی سعودیا- (زەهران) بە بەشداری250 كۆمپانیای بواری نەوت و ووزە ئەنجام درا. كۆنفرانس نێودەوڵەتی تەكنۆژیای نەوت International Petroleum Technology Conference(IPTC) بریتییە لە گەورەترین كۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی لە بواری داهێنان و تەكنۆژیای دۆزینەوە و بەرهەمهێنان و بە بەبازاڕكردنی نەوت لە جیهاندا. ساڵانە ژمارەیەكی زۆرلە گەورە كۆمپانای نەوت و زانا و پسپۆر و شارەزایانی بواری نەوت و ووزە بانگهێشتی كۆنفڕانسە دەكرێن، هەروەها لە نێو سەرجەم زانكۆكانی جیهان؛ تەنها 100قوتابی بانگهێشت دەكرێن.

ئەمساڵ و بۆ یەكەم جارە قوتابیێكی كورد بەناوی (هنداڤ كاروان محەمەد سینۆ) قوتابی قۆناغی سێیەم بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانكۆی كوردستان-هەولێر لەسەر ئاستی هەموو عێراق و كوردستان بانگهێشتی ئەم كۆنفڕانسە دەكرێ.
شایانی باسە قوتابی (هنداڤ كاروان محەمەد سینۆ) بەشدار دەبێت لە ئامادە كردنی پڕۆژەیەكی تایبەت لە بواری بەرهەم هێنانی نەوت و پێشكەش بە كۆنفڕانسەكە دەكرێ. هیوای سەركەوتن بۆ قوتابی ناوبراو دەخوازین.