ئەمشەو ئەبو حسێن حمێداوی ئەمینداری گشتیی كەتایبی حزبوڵای عێراق، لە بەیاننامەیەكدا راگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق راگەیاند و گوتی لەمەودوا ڕوو لە فەڵەستین دەكەن.
حمێداوی ئاماژەی بەوە داوە كە بڕیاریان داوە پشتیوانی لە خەڵكی خۆیان لە غەززە بكەن، هەروەها دەڵێ برایانیان لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، نازانن كەتایبی حزبوڵا چۆن كاری جیهادی خۆیان ئەنجام دەدەن.
ئەمینداری كهتایبی حزبوڵڵای عێراقی، دەشڵێ بۆ ئەوەی حكوومهتی عێراقی فیدراڵ شەرمەزار نەكەن، هێرشه سهربازییهكانیان بۆ سهر هێزهكانی ئەمریكا له عێراق هەڵدەپەسێرن.
حمێداوی هەروەها داوای له چهكدارانی کەتایب كردووە، بەرگری لە هەر هێرشێك بكەن كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریکاوە بكرێتە سەریان.