بە ئامانجگرتنی هەولێر؟؟!!

211

فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد
هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا جگە لە ئاسایش و ئارامییەکەی، کۆکەرەوەی لایەنە جیاوازەکانی عێراق و ناو چەکەشە، بەردەوامیش لە گەشە و پێشکەوتنەدایە، چونکە بواری بۆ هەموو لایەک رەخساندوە و هەروەها دەتوانین بڵێن جوانترین نموونەی ناوچەکەیە بۆ پێکەوە ژیان و پێشکەوتن، بەڵام ماوەیەکە بۆتە جێگای سێرەی موشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ئامانجگرتنی جەماوەری سڤلی خاوەنکارەکانی. جگە لەوەش لەلایەن میلیشیاکانی دیکەی عێراقیش کە سەربە ئێرانن، بەهەمان شێووە دەدرێتە بەر موشەک و درۆن؟!. کە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک هەرەشە نەبووە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ کەس و وڵاتێکی دیکە. جا پاساوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرچی بێت ئەرزشی نییە، چونکە مێژوو گەواهی ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە ئیشیان لەسەر ئەوەکردوە کە کورد نابێت بگات بەمافی خۆی و خۆی خۆی بەڕێوەببات، یەکێکیش لە وانە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بەڵێ کوردستان کە خۆی خۆی بەڕێوەببات لەسەر خاکی خۆی، نەک بچێتە سەر خاکی دیکە، ئەوەش مافی سروشتی هەموو گەل و نەتەوەیەکە.

کورد، چۆن لە شۆڕشدا پەرێزی خاوێن بوو لە توندوتیژی و پێشێلی مافی ئەوانی دیکە، بەهەمان شێوەش و زیاتریش لە بەرێوبردن و گەشە پێدانی وڵاتیش بە سیستەمێکی زانستیانەو یەک هاتۆتەوە لەگەڵ بنەما یاساکانی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێوبردنی وڵات و هەروەهاش بەشێوەیەکی سەردەمیانە، بواری رەخساندووە بۆ گشت لایەن جیاوازیەکانی ژیانی کۆمەڵگا. تا هەر لایەک ئەسپی خۆیانی تێدا تەودەن بۆ پێشکەوتنی وڵات.

گەر قسەمان چڕ بکەینەوە لەسەر هەر دوو ئامانجەکانی، ماڵی، بەڵێ ماڵی هەر دوو خاوەنکارەکانی هەولێر (شێخ باز و پێشڕەو دزێی)، جارێ ئەو دوو کەسایتیە خاوانکاران و ئیشیان بە گوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تەنانەت هیچ جیاوازیەکی نەبووە و نییە لەگەڵ یاسا و سیستەمە بازرگانیەکانی دونیا. بەڵگەنەویستیشە بازرگانی و پێشکەوتنی وڵات، مافێکی سروشتی هەموو گەل و حکوومەتیكی دونیایە، لەتەک ئەوەشدا کارەکانیان لەگەڵ سیستەمی بازرگانی و بارزاڕی دونیا یەک بێتەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە هیچ کاتێک ئەو دوو کەسیاتیە خاوانکارانە، دووچاری لێپێچینەوەی یاسای چ ناوخۆی و چ نێوەدەوڵەتی نەبوونەتەوە، تەنانەت زۆریش لە بازرگان و کۆمپانیاکانی گەورەی دونیاش مامەڵەیان لەگەڵکردون و تەنانەت هاوبەشیشیانن لە پشکەکان. بەڵام تەنیا ئەوەیە کە بازرگانی کوردستانن و بۆ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، وەک هەموو خاوەنکاری وڵاتانی دونیا کار دەکەن.

دەپرسین، ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران، بە موشەکبارانی هەولێر جگە لە دوژمنایەتی زیاتر چی دیکە لێ کەوتۆتەوە بۆ کوردستان؟!، کۆماری ئیسلامی ئێران خۆ کۆنسولخانەی بەرەسمی لە هەرێمی کوردستانە هەیە، گەر کێشەیکیان هەیە با بێن چ بە حکوومەت بڵێن چ بچن لە دادگا سکاڵە بکەن لە گەر ئەو خاوانکارانە خراپێکی وایان هەبووبێت جێگای نیگەرانی ئێران بن؟!. نەک نەیان بووە، بەڵکو هاوکاری بواری بازرگانانی گەر هی ئێرانیش نەبوون راستەوخۆ بەدڵنیایەوە سوودمەندبوون بۆ بواری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

جیا لە هەموو ئەوانەی سەرەوەش چ یاسایەکی دونیا رێگا دەدات ماڵ و منداڵ بە موشکباران بکرێت، بەڵێ موشک، یەکێکیش نا پێنج و شەش موشەک؟! ئای چ تاوانێکە دەرحەق خەڵکی سڤیل و دەرحەق وڵات و هەرێمی کوردستان بێ کێشە دەکرێت، کە تەنیا و تەنیا تاوانی ئەو خاوانکارانە ئەوەبێت کار بۆ پێشکەوتنی وڵاتیان بکەن تا لەسەر پێی خۆیان بوەستن، چ بڵێین بەم رەفتارەی ئێران ؟؟!! کە جگە لە ناحەقی هیچی دیکەی لێ ناکەوێتەوە، بەڵکو نێتی خۆیان بۆ کورد و گەلانی دونیا زیاتر دەخەنە روو کە هەڵگی چ خراۆەکاریەکن. باشترە کۆماری ئیسلامی ئێران سێرەی موشەکان بگۆڕن بۆ پاڵپشتی و هاوکاری و دۆستایەتی و دراوسێیتی کوردستان، چونکە ئێران لە رۆژگاری تەنگانەدا جێگا دەستیان دیار بووە بۆ گەلی زوڵم لێکراوی کورد و کوردستان.