هونەرمەندی میوزیکژەنی ناسراوی رۆژهەڵات شەوی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
نەقدیان میوزیکژەنێکی بەتوانای ئێرانە و نزیکەی ١٧ ساڵە لە سلێمانی کاری موزیک دەکات، جگە لەوەی وەك ئەكادیمییەك چەندین فێرخوازی پێگەیاندووە.
ئیبراهیم نه‌قدیان له ١٩٥٤ لە شاری تاران لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی كوڕێكە،بە رەچەڵەک کورد- لورە، پێشتر كاری بۆ هونه‌ره‌مه‌نده ناوداره‌كانی وه‌ك موعین ئه‌سفه‌هانی و هایده و حومەیرا كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش كاری بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كردووه، جگه له‌وه كاری موزیكی بۆ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كردووه، هەروەها پەیمانگەیەکی فێرکردنی موزیکی هەبوو.