سه‌لام عه‌بدوڵڵا
هه‌ر جارێك هێرشێكی ترسنۆكانه ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان، گورج حكوومه‌تی عێراقی راگه‌یاندنێكی ئاماده‌كراو په‌خش ده‌كات و بكه‌رانی ئه‌و تاوانه كه زۆربه‌ی كات ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلیش ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌خرێته ئه‌ستۆی گرووپه له‌یاساده‌رچووه‌كان، گوایه حكوومه‌تی عێراقی لێی به‌رپرس نییه و ئه‌و گرووپانه‌ش گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی نین.
له راستیدا ئه‌م پاساوه له‌رزۆكه نه قه‌ناعه‌ت به حكوومه‌تی هه‌رێم و نه به دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كات، چونكه هیچ رێی تێناچێت حكوومه‌تێك كه خاوه‌نی سوپایه‌كی گه‌وره و به‌هێز و پڕچه‌ككراو به‌نوێترین چه‌كی ئه‌مریكایی له‌به‌رده‌ستا بێت، ئه‌مه جگه له هه‌زاران چه‌كداری نافه‌رمی به‌نێوی (حه‌شدی شه‌عبی) كه ئه‌وانیش بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵییان له بودجه‌ی عێراقی بۆ ته‌رخانكراوه و پڕچه‌كیش به مۆدێلی چه‌كی نوێ ته‌یاركراون، نه‌توانن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (له یاساده‌رچووان) هه‌بێت و هه‌موو جارێكیش به به‌یانێكی لاواز پاساو بۆ ئه‌م تاوانانه ده‌هێننه‌وه و هه‌مان قه‌وان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
حكوومه‌تێك گه‌ر رێز له‌سه‌روه‌ری خۆی و ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگرێت نابێت ئاوا ده‌سته‌وه‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپانه بێهه‌ڵوێست و بێ كاردانه‌وه بێت، چونكه له ساده‌ترین پێناسه‌دا، ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی یاسا و بڕیاری ده‌وڵه‌ت نین، ده‌بێ وه‌ك مافیا و تاوانبار مامه‌ڵه بكرێن و بدرێنه دادگا و سزای توند بدرێن و گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به‌كردار نه‌نوێندرێت ئه‌وا بێگومان ده‌كه‌وێته ژێر سێبه‌ری گومانه‌وه كه ئه‌و گرووپانه له‌یاساده‌رچوو نین و به‌شێكن له خودی حكوومه‌ت و حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ناzتائێستا نه‌یانده‌زانی به چه‌كی پێشكه‌وتوو له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بده‌ن و كه‌سیش له گوڵ كاڵتریان پێ نه‌ڵێت.
حكوومه‌ت و حه‌شدی شه‌عبیش پێویسته هه‌ڵوێستێكی ئاشكرا و روون سه‌باره‌ت ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ڕاشكاوانه هه‌بێت و سزای ئه‌و تاوانبارانه بدات، گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا هه‌رێمیش ده‌ستكراوه ده‌بێت كه‌چی به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه (له‌یاساده‌رچووانه) ده‌كات و پێویسته حكوومه‌تی عێراقیش له‌و هه‌ڵوێسته‌دا پشتیوانی بكات.