وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، به‌شه نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی 11ی 2026 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شه نه‌وتی سپیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، نه‌وته‌كه به نرخی پاڵپشتیكراو ده‌درێ و وه‌زیری نه‌وت كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ڕاسپارد به زووترین كات ڕێكاره‌كانی ناردنی نه‌وت ده‌ست پێ بكه‌ن.