كۆمپانیای دانا غاز ڕایگه‌یاند كه كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی به كاره‌كانی كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به هۆی هێرشی درۆنی كاره‌كان له كێڵگه‌كه راگیرابوو.
كۆمپانیای دانا غاز ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه له كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كار و به‌رهه‌مهێنانی غاز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دره‌نگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگه‌ی دڕۆنه‌وه هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لە شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له به‌شێكی كێڵگه‌كه، کارەکان ڕاوه‌ستێنرا.