باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکات و دەڵێت: “بووەتە هۆی تێکدانی ژێرخان و بچڕانی وزەی کارەبا لە ملیۆنان کەس.”

رۆژی هەینی، 26ـی کانووی دووەمی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاند: “سەرکۆنەی ئەو هێرشەی دوێنیی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکەم، هێرشەکە بووە هۆی تێکدانی ژێرخان و پچڕانی وزەی کارەبا لە ملیۆنەها کەس لە ناوەڕاستی وەرزی زستاندا.”

هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەردەبڕێت و دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراق دەمێنێتەوە.”