كۆمپانیای دانه غاز ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راوه‌ستاوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە رێگەی مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لە نزیک کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە.