ئاژانسی هه‌واڵی سووریا بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/1/2024 له هێرشێكی مووشه‌كیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵاخانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا كه ناسنامه‌كه‌ی تا ئێستا دیار نییه و ژماره‌ی كورژاوه‌كانی ئه‌و هێرشه گه‌یشته پێنج كوژراو.
ئاژانسه‌كه بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی هاوپەیمانان بڵاوی کردەوە، بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی گوماناوی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کوژرا.
ئاكشرا كراوه كه ئەو باڵەخانە فرە نهۆمییە لەلایەن ڕاوێژکارە ئێرانییەکانی پشتیوانی لە حکوومەتی سوریا بەکار هێنراوە و بە تەواوی تەخت کراوە.
به‌ڵام تاكوو ئێستا ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌یان هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه.