سهرهتا وتار دیالۆگ و دەستوور وەك چارەسەر بۆ كێشەكانی ئێستای عێراق
هۆزان موئهیهد عهلی
بەشێكی سەرەكی لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تەنها لایەنێك نییە، بەڵكو كۆمەڵێك لایەن لەم پرسەدا ئامادەیی هەیە، چارەسەرنەكردنیشی بەردەوام قەیرانی دروست كردووە، قەیرانی بێ متمانەیی و قەیرانی لێك تێنگەیشتن، بازاڕی موزایەدەی كردووە بە هۆی زیاتركردنی كێشەكان، كورد دەستووری عێراق بە گرەنتی دەزانێت، بەڵام نەك ئەو بڕگانەی بە دڵ و خواستی بەغدا بێت، ئەو خاڵە گرنگانەیش پەیوەندی بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان هەیە پێشێل بكرێت.
چارەسەر لای كورد ئەمڕۆ پێداگركردنیەتی لە سەر جێ بەجێكردنی مادە و بڕگەكانی دەستوری عێراق، دەیەوێ بەم ڕێگایە دەرگایەكی بەهێزی دیالۆگ لەسەر كێشەكان بكاتەوە و بەشداری هەمووان لەم چارەسەرییەدا، بكاتە بنەمایەكی متمانەیی نێوان پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، ئەوەی لە دیمەنە سیاسیەكان دیارە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی هاوكاره بۆ ئەم دیالۆگە و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی رێكارە دەستورییەكان، بەڵام چەند لایەنێك كە لە پێناو بەهێزكردنی خۆیان و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان، له شەقامی عێراقی موزایەدە بەم پرسانەوە دەكەن. كە نایانەوێ گفتوگۆ و دیالۆگ و دەستوور، پەیوەندییەكان رێك بخهن و ئەو ماوە درێژەی ناكۆكی كۆتایی پێبهێنێت.
ئەگەر دیالۆگ لەسەر خاڵە بنەڕەتیەكانی دەستوور، بە بەشدارییەكی نیشتیمانی لە عێراق دروست بكرێت، هێزەكان و سەركردەكان بە تێگەیشتنی عێراقیانە، نەك بەتێگەیشتنی بەرژەوەندی وڵاتی دیكە، دەست پێ بكات و بەرژەوەندی گشتی عێراق خاڵی سەرەكی بێت، ئەوا چارەسەر یەك دیالۆگە سەركەوتوو دەبێت، لە ئایندەی نزیك و دووردا، عێراق وەك دهوڵهتێكی فیدراڵی، سوودمەند دەبێت و قەیرانەكان كۆتاییان دێت.