متمانە بە خۆ بوون

446

د.نصرت خۆشناو
هەوڵبدە ئاوێتە بیت لەگەڵ
بارودۆخ و هاوسەنگی پارێز بە لە ژیاندا چونکە
هاوسەنگی وا دەکات بەهێز بیت لە ژیانتداو هەوڵ بدە هەرکات
خەون بە سەرکەوتن وپێشکەوتنەوە ببینیت و
مەهێڵە نائومێدی بەسەر دڵتدا زاڵ بێت
چونکە متمانە بەخۆبوون کلیلی سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانە.

وەک هەڵۆیەک بە کە بەرەو لوتکەی ئاسمان هەڵدەفڕێت
بە بوێری و هێزەوە بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوت دەفڕێت
وە هەرگیز لەبیرت نەچێت کە ژیان پڕە لە دەرفەت و هیوا، تەنانەت ئەگەر سەختی و تەحەدداش هەبێت
بە گەشبینی و ئەرێنیەوە سەیری بکە

وە هەمیشە بەدوای چاکە و جوانیەکاندا بگەڕێ لە هەموو شتێکداو
ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت و کەسانی تر
ڕاستگۆیی بنەمای متمانە و پەیوەندییەکانە

هەمیشە ئاسۆی دەروون و دڵت فراوانتر بکە
جیهان بە هەموو جوانی و میراتەکانییەوە بگەڕێ
ئاگاداری ڕۆح و ناخت بە و ئارامی بدۆزەرەوە
ئارامی ناوەوە سەرچاوەی هێز و بەختەوەرییە

دڵنیابە لە ماندووبوون و کۆڵنەدان و
جددیەت و کۆشش دڵنیابە سەرکەوت بەدی دێنیت

وەک دارێک مەبە کە بە بادا پاڵ دەکەوێت
بەڵکو وەک شاخێک بە چەقبەستوو لە بەرامبەر بارودۆخ و سەختییەکان

وە هەمیشە لەبیرت بێت کە ژیان کورتە بەڵام جوانە
بە جۆش و خرۆش و خۆشی و خۆشەویستییەوە بژی

وەک گوڵەبەڕۆژەیەک بە کە لە نێوان دڕکەکاندا گوڵ دەکات
سەرەڕای بارودۆخە سەختەکەی بۆنەکەی دەردەچێت
بەسەر سەختییەکاندا زاڵ دەبێت و زەردەخەنە دەکات و متمانەی بە سبەینێی گەشاوە دەبێت

هیوا بوونیش کلیلی ژیان و نهێنی و بەختەوەرییە.
لە کۆتاییدا ئەوەت لەبیربێت کە پێویست ناکات کامڵ بیت
بەڵکو پێویستە چێژ لە هەموو ساتێک وەربگریت و قەدری ئەو شتانە بزانیت کە هەتەو
سوپاسگوزار بە بۆ هەموو نیعمەت و دەرفەتەکانی دەوروبەرت
وە لە ژیانت بە شێوەیەک بژی کە دڵخۆشت بکات و پاڵنەرت هەبێت بۆ
دوور کەوتنەوە لە نەرێنی و ڕەشبینی چونکە
گەشبینی و ئەرێنی پاڵنەرە بۆ گەیشتن بە خەونەکانت
ئەوەشت لەبیر بێت کە توانای بەدەستهێنانی مەحاڵت هەیە
ئەگەر ئیرادەت هەبێت
هەرگیز واز مەهێنە و بەردەوام بە لە هەوڵدان بۆ سەرکەوتن
ئنجا خۆت دەبینیتەوە کە هەموو خەونە گەشاوەکانت بەدی هاتوون.