جیرارد پیکێ، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، دوای وازهێنانی لە ساڵی ڕابردوو، گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێ ڕاگەیاند.
پیکێ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” گوتی: ساڵێکی نوێیە، دوای بیرکردنەوەیەکی ورد، بڕیارم داوە بگەڕێمەوە بۆ تۆپی پێ، کە زۆر بیری دەکەم.
پیکێ لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک یاریزان ناگەڕێمەوە، بەڵکو وەک ڕاهێنەر دەگەڕێمەوە، لە کۆتایی هەفتەشدا وردەکاری زیاترتان لەگەڵدا باس دەکەم.
پیکێ لە ئەکادیمیای لاماسیای یانە کەتەلۆنییەکە گەورە بووبوو، پێش ئەوەی لە گروپی لاوەکاندا بچێتە مانچستەر یونایتد، هاوینی 2008 گەڕایەوە بەرشەلۆنە.