سه‌ره‌تا وه‌رزش نەیمار پارێزەرێک بۆ کەمکردنەوەی سزای ئەلڤێس ڕادەسپێرێت

نەیمار پارێزەرێک بۆ کەمکردنەوەی سزای ئەلڤێس ڕادەسپێرێت

117
ڕۆژنامەی “ئۆلی”ی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەڕازیلی، لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسیدا، هاوکاریی دانی ئەلڤێسی هاوڕێی پێشووی دەكات.
لە ڕاپۆرتە بەڕازیلییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەیمار بڕی 150 هەزار یۆرۆی ناردووە بۆ پێدانی پارەی دادگا بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە کەمکردنەوەی سزای ئەلڤێس، هەروەها دڵنیابوون لە دانانی پارێزەرێک بە مەبەستی کەمکردنەوەی سزای ئەلڤێس لە ئیسپانیا، بڕیارە دادگاییکردنی ئەلڤێس لە 5 تا 7ی شوبات ئەنجام بدرێت و دەستبەسەر بکرێت، ئەگەر تاوانەکەی بسەلمێنرێت، ئەگەری هەیە سزای لە نێوان 4 بۆ 15 ساڵ بدرێت.