رۆژی هەینی، 12ی کانوونی دووەمی 2024، ئەلێکس گرنگویچ، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: “بە فەرمانی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە ئاسمانییەکان، هێرشکرایە سەر زیاتر 60 ئامانج لە 16 ناوچەی حووسییەکانی نزیک لە ئێران، لەوانە بنکەی کۆنترۆڵ و چاودێریکردن، کۆگەی تەقەمەنی، سیستمی ئاراستەکردنی مووشەک، کارگەی بەرهەمهێنانی چەک و سیستمی راداری ئاسمانی”.

هەروەها فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئاشکرای کردووە زیاتر لە 100 مووشەک و تەقەمەنیی دیکەی ئاراستەکراو لەو هێرشانەدا بەکارهێنراون، کە لەنێویان مووشەکی تۆماهۆک.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی گوتبوو، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لەئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.

هاوکات، ریشی سووناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوەکردەوە، هێرشکردنە بنکەی حوسییەکانی نزیک لەئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لەجێگەی خۆیدابوو.