وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی ئاو و پرسی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی، لە دوو فەرمانی وەزاریدا، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە (486) ملیۆن دینار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەپێی پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەركراوە.
پڕۆژەكان بریتین لە دابینكردنی پۆستەر پەمی 750 m3/hr بە (200 m/head) بۆ پڕۆژەی ئاوی (P.W.J) و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی وڵووبە/236 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.