خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- بەڕێز ئەسکەندەر زرار ئەندامی دەستەی باڵای ماڵی کتێب بە(خەبات)ی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی ماڵی کتێب، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەردوو لیژنەی هەڵسەنگاندنی (چیرۆک و شیعر) کران، دواتر لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی هەردوولیژنەی هەڵسەنگاندنن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن، ئەوەی خوارەوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی دووەمین فێستیڤاڵی ماڵی کتێبە، کە لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/١/١٣ لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
*بەشداربووانی چیرۆک
١- هەست بە لاشەی زەوی دەکەم ـ زەینەب محەمەد ـ چەمچەماڵ
٢- زیندووبوونەوە ـ گۆران ڕەئوف ـ سەیدسادق
٣- ون بوون ـ چیا گوانی ـ سۆران
٤- دەنگی تارمایی ـ ئاشتی کەمال ـ کەلار
٥- پارچه ئاسنە ژەنگاویەکە ـ بوشڕا عەبدوڵڵا ـ هەریر/ باسرمە
*بەشداربووانی شیعر
١- تێڕامانێک بۆ خەیاڵی ژن ـ شەیدا مەعڕوف ـ سلێمانی
٢- قەوانی بەتاڵ ـ هۆزان ئیسماعیل ـ هەولێر
٣- ژنێکی قاژ ـ ئارام حاجی ـ دەربەندیخان
٤- بیست خورپەی دڵ ـ هەڵمەت هۆشیار ـ چەمچەماڵ
٥- تف لەترپە، وێڵتم بێدەنگی ـ هاودەنگ بێبەش ـ هەولێر
٦- پووچ وەک ژیان ـ هەڵگورد شێخ محەمەد ـ هەولێر
٧- بەرچنەی شیعر ـ عومەر کەریم ـ سلێمانی
٨- لە هەموو گۆشەیەکدا بیرت دەکەم ـ سروە مستەفا ـ هەولێر
٩- یەکەمین سروود و دواهەمین مرۆڤ ـ ئالان شێرکۆ ـ سلێمانی
١٠- بۆ نیشتمان ـ جەمال حەمید ـ دەربەندیخان
١١- پەپوولەیەک لە چنگی بای بێگارییەوە ـ ئەبوبەکر عومەر ـ هەولێر
١٢- سەرم لە کۆشی دونیایەکی تر دادەنێم ـ سۆران ساڵح ـ هەولێر
۱۳ـ ئەودیوی شتەکان ـ هاژە بەرزنجی ـ سلێمانی
۱٤ـ کات و خەیاڵە پڵاو ـ تاهیر تەیب جاف ـ هەولێر
۱٥ـ لەگەڵ ژیان دوا ئامێز دەگۆڕینەوە ـ هێمن عومەر ـ سلێمانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ پەیوەندی:
07504686651