ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە كە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 16:29، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.