بەرپرسێكی وەزارەت بەرگریی كۆریای باشوور ڕایدەگەیەنێت، كۆریای باكوور بە 200 گوللـەتۆپ كۆریای باشووری بۆردومان كردووە.
ئەمڕۆ هەینی 5/1/2024، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، كۆریای باكوور له ڕێگه‌ی 200 گوللـه‌تۆپه‌وه، دوو دوورگه‌ی (یونبیۆنگ و بانگیوندۆ)ی كۆریای باشووری بۆردومان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، بۆ خۆپارێزی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوور داوا له هاووڵاتیی هه‌ردوو دوورگه‌ی (یونبیۆنگ و بانگیوندۆ) ده‌كه‌ن، به درێژایی 10 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانیان جێ بهێڵن و چۆڵی بكه‌ن.
ئه‌و دوو دوورگه‌یه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریا زه‌رد، به دووریی 80 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ئنتشون و 12 كیلۆمه‌تر له باشووری كه‌ناراوه‌كانی كه‌رتی هوانگای كۆریای باكوور.
لە مانگی 11ی ساڵی 2010دا، كۆریای باكوور له ڕێگه‌ی 170 گوللـه‌تۆپه‌وه هه‌ردوو دوورگه‌كەی بۆردومان كرد، كه بووه هۆی كوژرانی چوار هاووڵاتیی كۆریای باشوور.
ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور، له خراپترین ئاستدایە و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن.