خەبات: ڕۆشنا عەلی – فۆتۆ: ئازاد لەشكری:- كتێبــی كۆڕۆمانــی بووژانــەوەی ژیلەمــۆ كــە لــە نووســینی ســەالم عەبدوڵایــە و وەرگێردراوەتــە ســەر زمانــی ئینگلیــزی، ڕۆژی شــەممەی رابــردوو 16-12-2023 لــە هۆتێــل ڕۆتانــای شــاری هەولێــر لــە ڕێوڕەسـمێكی شایسـتەدا بـە ئامادەبوونـی ژمارەیەكـی زۆر لـە كەسـایەتی سیاســی و رۆشــنبیر و نووســەر و كونســوڵ و نێــردەی واڵتــان، Ember Revival پێشــكەش بــە ئامادەبــووان كــرا.
لــە ســەرەتای ڕێوڕەســمەكە ســەالم عەبدوڵــا نووســەری كۆڕۆمانــی بووژانــەوەی ژیلەمــۆ لــە وتەیەكــدا گوتــی: لــە 9-8-1977 دەســتگیركرام، بڕیــار بــوو لــە 31-12-1977 كاتژمێــر 12ی شــەو لــە ســێدارە بدرێــم، بــەڵام ئێسـتا ئـەوە خۆمـم قسـەتان بـۆ دەكـەم. ســەالم عەبدوڵــا گوتیشــی: دەبــوو ئێمــە زووتــر لــە ڕێــگای نووســین و ئەدەبــەوە ئــەم مامەڵــە هەمەجییانــە و ئـەم زوڵمـەی دەرهـەق بـە گەلەكەمـان دەكـرا، بـە جیهانـی دەرەوەی بگەیەنیـن، بۆیـە هیواداریـن ئـەم هەنـگاوەی ئێمـە بەشــێكی ئــەو ئەركــەی لــە ئەســتۆ گرتبێــت.
خەبــات لەبــارەی پرســی نەگەیاندنــی كارەســاتەكانی گەلــی كــورد بــە زمانــی جیــاوازو قورســیی كاری وەرگێڕانــی بەرهەمــی ئەدەبــی كــوردی بــۆ ئینگلیــزی و پێویســتیی وەرگێڕانــی وەهــا ڕۆمانێــك ئــەم ڕاپۆرتــەی ئامــادەكــردووە: كۆڕۆمانــی بووژانــەوەی ژیلەمۆ Em-( Revival )ber لەالیەن د. گۆران سـەباح وەرگێڕدراوەتـە سـەر زمانـی ئینگلیـزی، وەرگێــڕ لــە لێدوانێكــی تایبــەت بــە ڕۆژنامــەی خەبــات دەربــارەی ئــەو ئاســتەنگانەی لــە كاری وەرگێڕانــی
ئــەم كۆڕۆمانــە هاتۆتــە بەردەمــی، گوتــی: ئاســتەنگ زۆرە بەتایبەتــی ئەگــەر وەرگێڕانــی پێچەوانــە بكەیــن بــۆ منوونــە كــوردی بــۆ زمانەكانــی دیكــە، چونكــە ئەوەیــان قورســرتە و دەبێــت ئینگلیزییەكــەت زۆربــاش، بێــت، ئەگەرنــا ناتوانــی بەســەر تێكســتەكەدا زاڵ بیــت، بەتایبەتــی تێكســتێكی ئەدەبــی، ئاســتەنگی دووەم ئەدەبــی زینــدان تایبەمتەنــدی خــۆی هەیــە، كۆڕۆمانــی بووژانــەوەی ژینلەمــۆ ئەدەبــی زیندانــە، كارەســاتە، تراژیدیایــە، هەمــوو ڕســتەیەك دەبێــت تێیــدا زۆر ورد بیــت، چونكــە هــەر ڕســتەیەك، هــەر پەرەگرافێــك هــەر بەشــێك، كۆمەڵێــك هەســت و دەروون دەبزوێنێـت، دەبێـت لـە كاتـی وەرگێـڕان ئــاگات لــەو وردەكارییانــە بێــت، بۆیــە بەڕاسـتی تـۆ ئەگـەر لـە ئینگلیزییەكـە ئــەو تاقەتــەت نەبــێ، ناتوانیــت ئــەوە بگوازیتــەوە هــەر بۆیــە كارێكــی ئاســان نەبــوو.

دەربــارەی ئەوەشــی كــە ئایــا چــی بــۆ وەرگێــڕ ئاســان بــووە لــە وەرگێڕانــی ئــەم ڕۆمانــە لــە كوردییــەوە بــۆ زمانێكــی بیانــی؟ د. گــۆران ســەباح گوتــی: ئــەوەی بــۆ وەرگێــڕ ئاســانە ئەوەیــە كــە نووســەرە كوردییەكــە زمانێكــی كــوردی باشــی هەبێــت و بــە زمانێكــی ڕەوان نووســیبێتی، ئەوەیــان كاری وەرگێــڕ ئاســانرت دەكات، ئــەم كۆڕۆمانـەش لەبـەر ئەوەی كاك سـەلام عەبدوڵــای نووســەر كوردییەكــەی ڕەوان و پوختــە، ئــەوە بــۆ وەرگێــڕ ئاســانرتە. لـە وەڵامـی ئـەو پرسـیارەی ئایـا تاچەند بەرهەمــی ئەدەبیــی وەرگێــڕدراوی كــوردی بەتایبەتــی واقیعــی، كــە گوزارشـت لـە گێڕانەوەی نووسـەرێكی زینــدوو دەكات، بەدەنگــەوە هاتنــی دەبێــت لــە ســەر ئاســتی نێودەوڵەتــی؟ لـەم بارەیـەوە د. گـۆران سـەباح گوتـی: ئەگــەر ئێمــە مبانەوێــت واقیعەكەمــان بــە جیهانیــی بكرێــت، دەبێــت ئێمــە ســنوور ببڕیــن، ناكــرێ هــەر لــە چوارچێــوەی كوردســتان هــەر لــە هەولێــر و ســلێانی و دهــۆك دابنیشــین بــۆ یەكــرتی بــاس بكەیــن و دابنیشــین مەراســیم بــۆ یەكــرت بكەیــن، نەخێــر ئــەو كتێبــە دەبێــت بچێتــە واڵتــان، مــن پێشــنیار دەكــەم لــە لەنــدەن و نیویــۆرك مەراســیمی بــۆ بكرێــت، شــتێك هەیــە پێــی دەڵێــن Tour Book واتــا گەشــتی كتێــب، كاتێــك كتێبێــك دەردەچێــت دەبــێ تــۆ چەندیــن شــاری پـێ بكەیـت، ئـەو كاتـە لەسـەر ئاسـتی جیهــان دەنگدانــەوەی زۆر باشــرتی دەبێــت، چونكــە نووســەرەكە خــۆی مــاوە، ئــەوەی كــە بینیوویەتــی ئــەو ناخۆشــی و كارەســاتەی بــە ســەری هاتــووە ڕاســتەوخۆ دەیبینێــت جێــگای متانــەی زیاتــرە. كتێبـی كۆڕۆمانـی بوژانـەوەی ژیلەمـۆ خاتــوو دیــرا شــەیڤەر پێداچوونــەوەی زمانــە ئینگلیزییەكــەی بــۆ كــردووە، ئــەو لەبــارەی پێداچوونــەوەی خــۆی بــۆ ئــەم كۆڕۆمانــە و ئاســتەنگەكانی بــەردەم كاركردنــی تێیــدا بــە تایبــەت بــۆ ڕۆژنامــەی خەبــات گوتــی: مــن دوای ئــەوەی پڕۆژەكــەم بینــی پێــم بــاش بــوو، بەشــێكبم لــە پڕۆژەكــە، لەكاتــی خوێندنــەوەی ڕۆمانەكــە هەندێـك شـوێنی هەبـوو زۆر كاریگـەر بـوو لەسـەرم، بۆیـە دەبـوو هەندێكجـار بوەســتم و پشــوو بــدەم، ئاســتەنگێكی تــر ئەوەبــوو، كــە مــن نەدەبوایــە تامــە كوردییەكــەی لــێ لابــدەم، هەندێــك پەنـدی پێشـینان هەیـە كـە دەبـوو وەك كوردییەكــە بێــت.
دەربـارەی ئـەوەی تاچەنـد پێیوایـە ئـەم بەرهەمــە پێویســت بــوو بــە زمانێكــی دیكــەی جیهانــی هەبێــت، ئایــا بــۆ جیهــان ئــەم جــۆرە بەرهەمانــە تاچەنــد گرنگــن و جێــگای بایەخــن؟ لــەم بارەیــەوە دیــرا شــەیڤەر گوتــی: ئــەم بەرهەمــە بــۆ كــورد گرنگــە وەرگێڕانــی ئینگلیــزی بــۆ بكرێــت و یەكێكــە لەباشـرتینەكانی جیهانیـش، یەكێـك لـە كارە هـەرە گرنگـەكان ئەوەیـە كـە ئـەم جــۆرە كتێبانــە بكرێــن بــە ئینگلیــزی و زمانەكانــی تــری ئەوروپیــش لەبــەر ئــەوەی لــە زهــن و بیــری ڕۆژئاواییــەكان ئــەم جــۆرە كارەســاتانە هـەر لـە فیلمەكانـدا بینوویانـە و خەیاڵە كردوویانـە بـە فیلـم و تامـی لێدەكـەن، بــەاڵم ئێمــە دەبــێ ئەوانــە وەربگێڕیــن و پێیــان بڵێــن كاكــە ئــەوە بــە ڕاســتی ڕوودەدات و بەســەر خەڵــك هاتــووە، دەبێــت ئیشــیان لەســەر بكرێــت بــۆ ئــەوەی هەمــوو دونیــا بزانێــت، كــە كارەســاتی ڕاســتەقینەی لــەو جــۆرە هەیـە لـە دنیـا ئەوەشـی گرنگـە ئەوەیـە، كــە نووســەرەكە خــۆی ئامادەیــە، ئەمــە گەنجینەیەكــەو وەك زێــڕ وایــە، هــەم وەك ئــەوەی نووســەرێكی بەتەمــەن ئــەم ژیانــە دەگێڕێتــەوە هــەم كردوویەتــی بــە دیكۆمێنــت.

دەربــارەی ئــەوەی كــە ئایــا ئــەم بەرهەمــە كــە بەرهەمێكــی فــرە ڕەهەنــدە لــە ڕەهەنــدی نەتەوەیــی، سیاســی، ئەدەبــی بــە گشــتی، زیاتــر كام ڕەهەنــدی تیــا چــڕ كراوەتــەوە؟ لـەم بارەیـەوە خـەرسەو جـاف نووسـەر و ڕووناكبیــری كــورد بــۆ ڕۆژنامــەی خەبــات گوتــی: خــۆی ئــەم جــۆرە كتێبانــە بــە حەقیقــەت فــرە باســە بــۆ منوونــە باســی سیاســی، هەروەهــا شــێوەی مامەڵەكردنــی كەســێك كــە لــە زیندانــدا بێــت و ئامــادەی بكــەن بـۆ سـێدارە شـتێكە و شـێوەی نووسـین وەك ڕۆمــان و پەیوەنــدی ڕووداوەكان بەیەكــەوە شــتێكی تــرە، مــن وەك ڕۆماننــووس قســە دەكــەم، كــە نزیكــەی بیســت ڕۆمانــم نووســیووە، بــە حەقیقــەت ئەوەنــدە خوێندنــەوەی ڕۆمانەكــەم پێمخــۆش بــوو، تەلەفۆنــم بــۆ نووســەر كــرد و بــاری ســەرنجی منــی بەرامبــەر نووســەر گــۆڕی، ئومێـدەوارم ئـەم بەرهەمـە دوای ئەوەی بــۆ ســەر زمانــی ئینگلیــزی وەرگێــڕدرا كاردانــەوەی گــەورەی هەبێــت. دەربــارەی ئەوەشــی كــە ئایــا تاچەنــد بەرهەمــی وەرگێــڕدراوی كــوردی بــۆ ســەر زمانــە بیانییــەكان توانیویەتــی پیشـاندەری مێـژووی سـەختی میللەتی كــورد بێــت، ئایــا ئێمــە لــەم ڕوەوە هــەژار نیــن؟ بەرهــەم عەلــی نووســەر و ڕۆژنامەنــووس بــۆ خەبــات گوتــی: هەمــوو جــار بــاس لــەوە دەكرێــت و دەڵێیـن بـۆ منوونـە بەرهەمـی ئەدەبیـی و هونــەری كــورد بــۆ ناگاتــە خەڵاتــە جیهانییــەكان، بۆچــی كوردێــك بــە ئەدەبیــات خەڵاتــی نۆبــڵ وەرناگرێــت، لەبــەر ئــەوەی ئەدەبەكــەی دەبێــت بــە قــەدەر پــرس و قەزیــەی كــورد گــەورە بێــت، هونەرەكــە بــە قــەدەر پــرس و قەزیەكــەی گــەورە بێــت، ئێمــە ڕەنگــە كاری ئەدەبیــی كوردیــان هەبێــت، كاری هونەریــی زۆر باڵامــان هەبێــت، كاری ئەدەبیــی زۆر باڵامــان هەبێــت، بــەڵام كــە نەكرابێتــە ئینگلیــزی یــان نەكرابێتــە زمانەكانــی تــر، بێگومــان دنیــا ئاشــنا نابــن بــە گەورەیــی ئــەم بەرهەمانــەی كــورد، ئــەم كتێبــەی مامۆســتا ســەلام عەبدوڵــا، كــە مــن بەشــبەحاڵی خــۆم دوو لــە ڕۆمانــە زۆر گرنگەكانیــم خوێندووەتــەوە، یەكێكیــان زیندانــی گەڤــەر و ئــەوەی تریشــیان هەیئــە، ئــەم دوو بەرهەمــە دوو شــاكاری گرنگــن، هــەم لــە ڕووی ئەدەبیــەوە و هــەم لــە ڕووی داڕشــتنی ئەدەبیــەوە، مامۆســتا ســەلام عەبدوڵــا خــۆی یەكێــك لــە نووســەرە زۆر گرنــگ و باشــەكانی ڕۆمــان و بــواری تەنزیشـە، هـەم لـە ڕووی ئەوەشـی كـە ڕووداوەكان ڕاســتەقینەن و بەشــێكن لـە مێـژووی ئێمـە و مێـژووی هـەزاران ســاڵەیە، بەشــێكی نوورساوەتــەوە و بەشــێكی نەنووساوەتــەوە، لایەنــی كــەم ئــەو بەشــەی مامۆســتا ســەلام نووســیویەتییەوە كارێكــی زۆر گرنگییــان كــردووە، كردنــی بــە ئینگلیــزی هــەم مێــژووی ئێمــە دەكات بــە ئینگلیــزی، هــەم شــاكاری ئەدەبــی گرنگــن بــۆ ئێمــە.

ئێســتا لەســەر ئاســتی جیهــان ڕۆمــان یەكێكــە لــەو كتێبانــەی خوێنــەری زۆرە ڕۆمانــی مێــژووی و ڕۆمانێــك، كـە ڕووداوەكانـی ڕاسـتین خوێنەریـان زۆرتــرە لەوانــی تــر، بۆیــە ئەمــە بەختێكــی باشــە بــۆ كــورد، شــاكارە ئەدەبییــەكان پێویســتە وەربگێڕدرێنــە سـەر زمانـی جیهانیـی لـەم گۆشـەیەوە زۆر پێویســتە كــورد بچێتــەوە نــاو مێــژوو ئــەم بابەتانــەش نەرمــە هێــزی كـوردن و ڕێـگای چوونـە نـاو مێـژوون.
گێڕانــەوەی شۆڕشــی میللەتێــك بــۆ هێزەكــەی ئێســتای كــە پێشــمەرگەیە لــە زاری پێشــمەرگەیەكەوە ئایــا منوونەیەكـی دەگمـەن نییـە بەبۆچوونی ئێـوە؟ لـەڕووی نێودەوڵەتـی ئـەم جۆرە ئەدەبیاتــە كاریگــەر دەبــن لەســەر بــواری سیاســی؟ لــەم بارەیــەوە كۆڵۆنێــل بــارت كوویــن بێــرگ بەرپرســی بەشــی ســوپا لــە كۆنســوڵخانەی هۆڵەنــدا كــە ئامادەبوویەكــی ڕێوڕەســمەكە بــوو، بــۆ ڕۆژنامــەی خەبــات گوتــی: زۆر گرنگــە ئــەوە بنوورسێتــەوە بــۆ نـەوەی داهاتـوو، مـن كـە مـاوەی سـێ مانگــە لــە كوردســتانم خەڵكێكــی زۆر دەبینــم بــە زمانــی ئینگلیــزی قســە دەكــەن و دەخوێنــن و دەخوێننــەوە، بــە تایبەتــی گەنجــەكان، بــۆ ئێمــەش خوێندنــەوەی ئــەم كتێبــە پێویســتە، كــە باســی مێــژووی پێشــمەرگە دەكات، زۆر گرنگــە ئــەو چیرۆكانــەی مێــژووی ژیانــی پێشــمەرگە بزانیــن، خەڵكـی وڵاتەكـەی ئێمـە هەمـوو شـت بەتــەواوی لەبــارەی كــوردەوە نازانــن.











