خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەنــدی نــاوداری كــورد (عەلییــە فەنــدی یــان حاجــی مەکــی)، یەکێــک بــوو لــەو هونەرمەنــدە دیارانــەی لەســەرەتای ســاڵانی حەفتاکانــی ســەددەی بیســتەوە هاتــە نێــو بــواری هونــەری نوانــدن و لەڕێگــەی بەرجەســتە کردنــی ڕۆڵەکانــی چ بەشــێوەی کۆمیدیــا بێــت یــان تراژیدیــا خەمەکانــی کۆمەڵگـەی دەخسـتەڕوو. ئـەو ببـوو بەئاوێنــەی کۆمەڵگــەو تیشــكی دەخســتە ســەر دیــاردە دزێوەكانــی نــاو كۆمەڵگــەی كــوردی، ئــەو هونەرمەنــدە لەســەردەمی خۆیــدا توانــی لــەو بــوارە شۆڕشــێكی هونــەری گــەورە بەرپــا بــکات و ڕۆڵ ببینێــت لــە هۆشــیاركردنەوەی خەڵــك لەدیــاردە كۆمەاڵیەتییــەکان و لــە ڕێگــەی هونــەری نوانــدن و درامــا بــزەو ئارامــی بخاتــە ســەر لێـوی بینـەر.

ئـەو هونەرمەنـدە نـاوی تــەواوی محەمــەد مەكــی عەبدوڵــا مەعــرووف)ە، لەبــواری هونــەر زیاتــر بــە حاجــی مەكــی و عەلییــە فەنــدی نــارسا بــوو، ســاڵی 1939 لــە شــارۆچكەی ئامێــدی پارێــزگای دهــۆك لەدایكبــووە، بەهــۆی ئــەوەی باوكــی فەرمانبــەری گومــرگ بــووە ســاڵانێک لــەوێ ژیــاوە، بەهــۆی خراپــی بــاری دارایــی خێزانەکەیــەوە نەیتوانیــووە خوێنــدن تــەواو بــکات. خـاوەن کـوڕ و کچێـک بـوو بەنـاوی ( لانـە و سـامان ) سـامانی کـوڕی لـە فیلمـی ( بـاوەژن خـوا بناسـە ) ڕۆڵـی لەگــەڵ باوکــی بینیــووە، بــەڵام هــەر لەتەمەنــی منداڵــی بەهــۆی ڕووداوی هاتوچــۆوە لەکاتــی ئامادەکردنــی فیلمەکــە گیانــی لەدەســت دەدات، حاجــی مەکــی باوکــی تــا دوا ســاتەکانی تەمەنــی بەحەسرەتــەوە باســی ئــەو کــوڕە تاقانــەی دەکــرد.

حاجــی مەکــی ســاڵی 1953لــە شــاری کەرکــووک بــە شــانۆگەری پێکەنیـن بەبـێ یاسـا) بـۆ یەکەمیـن جـار چووەتـە سـەر شـانۆ، دوای ئـەوە لەچەندیــن بەرهەمــی هونەرییــدا بەشــداری کــردووە. لــە ســاڵی 1958ــدا گرووپـی ھونـەری خەباتـی دامەزرانــدووە، لــە ســاڵی 1969دەســتی کــردووە بــە ئامادەکردنــی فیلمــی ( نێرگــز بووکــی کوردســتانە) لــە ٥ـــی ترشینــی یەکەمــی ســاڵی 1991وەک یەکەمیــن فیلمــی ســینەمایی کــوردی چووەتــە ســەر شاشــەی ســینەماکان و ھــەر ئــەو ڕۆژەش کــرا بــە ڕۆژی ســینەما لــە باشــووری کوردســتان، بــۆ یەكەمجــار لەســاڵی 1964فیلمێكــی نیــو کاتژمێــری بەنــاوی( ڕەهێڵــە) بەرهەمهێنــا لەنووســینی كامــەران موكــری و دەرهێنانــی یوســف جەرجیــس بــوو، ئــەو هونەرمەنــدە خــاوەن کۆمەڵێــک بەرهەمــی هونــەری ناوازەیــە، دیارتریــن بەرهەمەکانیشــی بریتیــن لــە: (پێکەنیــن بەبــێ یاســا – شــانۆگەری،، بــاوەژن خــوا بناســە- شــانۆگەری،، بەقــەد بــەڕەی خــۆت پێڕاکێشـە- شـانۆگەری،، جـام کـە پـڕ بــوو لێــی دەڕژێ،، ژن بــە ژن ،، نێرگــز بووکــی کوردســتانە- فیلمــی ســینەمایی،،… هەروەهــا لــە چەندیــن درامــای دیکــە لەمانگەکانــی ڕەمــەزان بەشــداریکردووە و لــە تەلەڤزیۆنەکانــەوە پێشــكەش كــراون. ئــەم هونەرمەنــدە دوای زیاتــر لەنیــو ســەددە خزمەتکــردن بەبــواری هونــەری شــانۆ و درامــاو فیلمــی کــوردی، دوای ســێ ســاڵ ژیــان بەســەر بــردن لــە نەخۆشــی و ئــازاری گورچیلــە، بــۆ دواجــار لــە شــەوی ھەینــی 18ـــی کانوونــی یەکەمــی ســاڵی 2015 کۆچـی دوایـی کـردووە.