خەبات: هەمزە سەرحان:- هونەرمەنــدی گۆرانیبێــژ نەریــان بابــان لــە لاپــەڕەی فەرمــی خــۆی لــە فەیســووک لــە ڤیدیۆیەکــدا، ئامــاژە بــە نوێرتیــن کاری خــۆی دەکات کــە کاری و ێنە گرتنــی بــە کۆتــاهاتــووە، وەك هونەرمەنــد نەریــان بابــان ئامــاژەی بــۆ دەکات، گۆرانییــە نوێیەکــەی لــە ئــاواز و تێکســتی خۆیەتــی و کاری میوزیــک و ئەرەنجمێنتــی لەلایــەن شــڤان کابانــەوە بــۆ ئەنجامــدراوە، هەروەهـا کاری میکـس و ماسـرتینگی لەلایەن میـران میرانییـەوە بـۆ کـراوە. هەروەهــا دەشــڵێت «ســوپاس بــۆ خــوا کارکــردن لــە نوێرتیــن کاری هونەریــم ئەمــڕۆ بــە کۆتایــی هــات، هیــوادارم بەرهەمێکــی بــاش دەربچێــت و بــە دڵــی هەمــوو لایــەک بێــت، دڵنیاشــم کاتێـک کارێـک زۆر مانـدوو بووبیت پێـوەی شـتێکی جـوان دەردەچێـت.
نەریــان بابــان یەكێكــه لــه هونەرمەندە ناسراوەكانــی كوردســتان و خەڵکــی شــاری ســلێمانییە، ســاڵی 1983 تیپــی مۆســیقای بابانــی دامەزرانــدووە، بۆمــاوەی 10ســاڵ لــەو تیپــەدا بــەردەوام بــووە، زیاترلــە 24ســاڵە لــە ئەڵمانیــا دەژی، چەندیــن گۆرانــی و کلیــپ و ئەلبوومــی تایبــەت بەخــۆی هەیـە و زۆربەیـان لـە ئـاواز و تێکســتی خۆیەتــی.