
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی10ی2023، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بڵاویكرده‌وه، شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، بە سەرۆكایەتیی مو‌سا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگا، لە هەولێر سەردانی كۆنسوڵگەریی فەلەستینی كرد و لەگەڵ نەزمی حەزووری، كۆنسوڵی گشتیی فەلەستین، كۆبووەوە و تێیدا ئامادەیی دەزگای نیشاندا بۆ ئەوەی هاوكاری مرۆیی رەوانەی فەلەستین بكات.
راشیده‌گه‌یه‌نن، له دانیشتنه‌كه‌دا كۆنسوڵی گشتیی فه‌له‌ستین، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد له هه‌مبه‌ر خزمه‌ته‌كانی به ئاواره و په‌نابه‌ران به گشتی و ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان به تایبه‌ت كه له ساڵی 2014 بۆ 2017 له به‌شه‌كانی دیكەی عێراقه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
له به شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی مرۆیی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و رێگەكانی ناردنی هاوكاریی مرۆیی كرا، لای خۆیەوە سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، جه‌ختی له ئاماده‌یی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقەوماو كردەوە و پابه‌ندیی ده‌زگای نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر مرۆڤێك كه پێویستی به هاوكاری بێت، بێ تێڕوانین له جیاوازییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، لە بەرانبەردا كۆنسوڵی گشتیی فه‌له‌ستین بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆییە گرنگە سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد.
هه‌روه‌ها ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، ده‌زگاكه‌مان به دروشمی (له هه‌ر شوێنێك برینێك له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی بێت له‌وێ ده‌بێت بۆ ساڕێژی) ده‌ستی هاوكاریی بۆ لێقه‌وماوانی فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه درێژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی هه‌وڵه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاری مرۆڤه‌كان، له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (ECOSOCS).
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك چۆن له رابردوو كارێكته‌رێكی سه‌ره‌كیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مرۆیی بووه له‌و ناوچانه‌ی تووشی جه‌نگ و كاره‌ساتی سرووشتی بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ما‌هه‌نگی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه عێراقییه‌كان و حكومه‌تی عێراقی، بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و دۆزینەوەی میكانیزمی ناردنی هاوكارییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، له زووترین كاتدا بۆ زیانمه‌ندانی ناوچه‌كه.